هەسەدە: لەگەڵ دیمەشق درێژە بە کۆبوونەوەکانمان دەدەین

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 05/01/2026
کوردستان
+
-

هەسەدە لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت ڕێککەوتوین بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکان.

 

هەواڵ:KNNC

 

پاش کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان شاندی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە و بەرپرسانی حکومیی سوریا لە دیمەشق، هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هەردوولا ڕێککەوتون لەسەر درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان.

 

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، کە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی سەرەکیی تێکەڵکردنی هێزەکانیان لەگەڵ سوپا تاووتوێکردوە، لە چوارچێوەی ڕیککەوتنی 10ی ئازاردا.

 

دوێنێ شاندێکی هەسەدە کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی و هەریەک لە سۆزدار حەجی ئەندامی سەرکردایەتی گشتیی و هەسەدە و سیپان حەمۆ ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە، سەردانی دیمەشقیان کرد و لەگەڵ بەپرسانی حکومەتی سوریا بە ئامادەیی وەزیری بەرگریی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی کورد و دیمەشقدا ژەنەراڵێکی ئەمەریکیی بە ناوی کێڤن لامبێرد ئامادەبوو.

 

دوای کۆبوونەوەکەش بەرپرسانی هەسەدە ڕایانگەیاند کە پێشینە بۆ ئەوان سەقامگیرییە بۆ ئەنجامدانی هەر ریککەوتنێک و بەرپرسانی حکومەتی دیمەشقیش وتیان کە کۆبوونەوەکە نەیتوانیوە دوو هێزەکە بگەیەنێتە ڕێککەوتن...

127 جار خوێندراوەتەوە