عێراق دەست بە
دابەشکردنی دووهەمین بەشەنەوت دەکات و تا ئێستاش بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی شارەکانی
هەرێمی کوردستان نەوتی ئەم زستانەیان وەرنەگرتوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی نەوتی عێراق
ئاشکرایکرد: لەشاری بەغدادەوە دابەشکردنی دووهەمین بەشەنەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دەستپێدەکات،
چاوەڕواندەکرێت لەکەرکوکیش لەم چەند ڕۆژەدا دابەشکردنی دووهەمین بەشەنەوت بکرێت.
دابەشکردنی دووهەمین
بەشەنەوت لە عێراق لە کاتێکدایە، لەگەڵ ئەوەی لەنێو زستانێکی سەختداین تا ئێستا بەشێکی
زۆری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرنەگرتوە.
نرخی نەوتی پاڵپشتیکراوی
حکومی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوازییەکی زۆری هەیە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوت
لە عێراق کەمتر لە 40 هەزار دینارە و لە هەرێمی کوردستانیش نرخەکەی زیاتر لە 104 هەزار دینارە، واتا نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 3 بەرامبەری
عێراقە...
264 جار خوێندراوەتەوە