فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە یەمەنیان بۆردومانکرد

KNN : Kurdish News Network
03:21 - 30/12/2025
جیهان
+
-

فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە بەندەری موکەلایان لە یەمەن بۆردومانکرد و کاربەدەستێکیش دەڵێت ئیماڕات هۆکارە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە ئیماڕاتیان بۆردومانکرد و تورکی مالیکی وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ پشتیوانیی حکومەتی شەرعی یەمەن، ڕایگەیاند: فڕۆکەکانی هاوپەیمانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە کردەیەکی سنوورداردا، لە دوو کەشتییەوە بۆ سەکۆکانی بەندەری موکەلایان، بۆمباران کردووە.


بەندەری موکەلا، ئێستا لە لایەن هێزەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشوور، کە ئیمارات پاڵپشتییان دەکات، کۆنترۆڵ کراوە. 

 

مالیکی، ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دوو کەشتییە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمیی لە سەرکردایەتیی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانیی،  لە بەندەری فوجەیرەی ئیماراتەوە هاتوونەتە بەندەری موکەلا و ڕادارەکانیان کوژاندووەتەوە و بڕێکی زۆر چەک و ئۆتۆمبیلی سەربازییان بۆ پشتیوانیی هێزەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشوور، لەو بەندەرە داگرتووە.

 


وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ پشتیوانیی حکوومەتی شەرعی یەمەن، جەختی لەوە کردەوە "هاتنی ئەو دوو کەشتییە و داگرتنی چەک و پێداویستیی جەنگی لەو بەندەرە، پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 2216ی سالی 2015ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و سەرپێچییە لە هەوڵەکانی چارەکردنی ئاشتیی کێشەی یەمەن."

 


گرژییەکانی نێوان سعوودیە و ئیمارات بە توندی پەرەیان سەندووە، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزرەی باشووری هاوپەیمانی ئیمارات، دەستیان بەسەر بەشێکی بەرفراوانی ڕۆژهەڵاتی یەمەندا گرت و هۆشدارییەکانی سعوودییە و تەنانەت هێرشێکی ئاسمانیی ئاگادارکردنەوەی ئەم دواییەشیان پشتگوێ خست...

21 جار خوێندراوەتەوە