تورکیا؛ 3 پۆلیس و 6 چەکدار کوژران

KNN : Kurdish News Network
12:31 - 29/12/2025
جیهان
+
-

پێکدادانی قورس لەنێوان کۆمەڵێک چەکدار و پۆلیسی تورکیادا ڕوویدا و وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەش دەڵێت نزیکەی 10 کەس کوژراون کە 3 کەسیان پۆلیس بوون.

 

هەواڵ:KNNC

 

دوو ڕۆژە پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەی قورس لەنێوان گروپێکی چەکداران و پۆلیسی تورکیادا لە شاری یالۆڤای تورکیا دروستبووە و ئەمڕۆش عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە لەوبارەیەوە زانیاریی دا و وتی چەکدارەکان داعشن و لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەکانیش 9 کەس کوژراون.

 

وتیشی، کە لەو 9 کوژراوەی لە پێکدادانەکاندا، 3 پۆلیس کوژراون و 6 چەکداری داعشیش کوژراون.

 

عەلی یەرلیکایا لەبارەی ژمارەی بریندارەکانەوە ئاماژەی بەوەدا، لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا چوار پۆلیسی تورکیا برینداربوون.

 

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی ڕابردووەوە 137 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون و هەبوونی پەیوەندیی بە گروپەکەوە دەستگیرکردوە و 70 کەسیش خراونەتە ژێر چاودێرییەوە...

170 جار خوێندراوەتەوە