دوای ئەوەی
ژمارەیەک لە میدیا ناوخۆییەکانی سووریا هەواڵی گەیشتنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی
گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یان بۆ دیمەشقی پایتەخت بڵاوکردەوە، سەرچاوە
فەرمییەکانی حکومەتی سووریا ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە.
هەواڵ: KNN
عەلی ڕیفاعی،
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ڕاگەیاندنی سووریا، لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک ئەو هەواڵانە ڕاست نین کە باس لە گەیشتنی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق
دەکەن و بە توندی ڕەتیان دەکەینەوە
هاوکات، ئەو میدیانەی
کە پێشتر هەواڵەکەیان بڵاوکردبوەوە، دوای دەرکەوتنی ڕاستی بابەتەکە و بێبنەمایی دەنگۆکان،
هەواڵەکەیان لە پلاتفۆرمەکانی خۆیان سڕییەوە
ئەم هەڵایە میدیاییە لە کاتێکدایە کە
ناوچەکە بە بارودۆخێکی سیاسی و سەربازیی هەستیاردا تێدەپەڕێت، و چاوەڕوان دەکرێت
بەر لە ساڵی نوێ رێکەوتنێکی نوێ لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی
سوریا بەنێوەندگیری ئەمریکا ئەنجامبدرێت، بەڵام تائێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە لە
دیمەشق پشتڕاست نەکراوەتەوە
343 جار خوێندراوەتەوە