لە عێراق بەشدارییکردن
لە شەڕی ئۆکراین بە تاوان دادەنرێت و هەرکەس بچێتە ئەو شەڕە سزاکەی زیندانیکردن
دەبێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ فایەق
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوریی عێراق پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری
ئاسایشی نیشتمانی عێراق و لیژنەی ڕاسپێردراوی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی
عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی دامەزراندن و بەشداریکردنی عێراقییەکان لە شەڕی
ئۆکرایندا.
لای خۆیەوە فایەق
زەیدان ڕایگەیاند: بەشدارییکردنی هەر عێراقییەک لە شەڕی ئۆکرایندا تاوانە و
سزاکەشی زیندانیکردن.
سەرۆکی ئەنجومەنی
باڵای دادوەریی ئاماژەی بەوەشکردوە، کە بە تاواندانانی بەشداریی شەڕی ئۆکراین
تەنها بۆ ئەو شەڕە نییە، بەڵکو بەپێی یاسای سزادانی عێراقییە کە سزای هەرکەسێک
بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق بچێتە ناو سوپا یاخود گروپی چەکداری هەر وڵاتێکی
دیکە و بەشداری شەڕ بکات ئەوا سزاکەی زیندانیکردن دەبێت...
47 جار خوێندراوەتەوە