عەبدوڵڵا ئۆجالان: سەرنەگرتنی ئاشتیی تورکیا ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:48 - 03/12/2025
کوردستان
+
-

عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت دەبێت ژیرانە حکومڕانیی بکرێت و ئەگەر بێت و پڕۆسەی چارەسەریی سەرنەگرێت تورکیا ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

شاندی دەمپارتی پاش سەردانەکەی دوێنێی بۆ ئیمراڵی، بەیاننامەیەکی لەبارەی دیدرایان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان بڵاوکردەوە و زانیاریی لەو بارایەوە خستەڕوو و پەیامەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالانیان گواستەوە.

 

عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە ڕایگەیاندوە: چڕبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان دژی پڕۆسەی چارەسەریی نیگەرانکەرە و ئەوەش هەموو جار ڕوویداوە و وەک خویەکی دژەئاشتیی ناویبردوە وتوشییەتی نابێت وەک هەوڵێکی ئاسایی سەیری بکرێت، بەڵکو دەبێت هەوڵيکانی سەرخستنی پڕۆسەکە چڕبکرێنەوە، چونکە ئەگەر ئاشتیی و چارەسەریی سەرنەگرێت تورکیا ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە.

 

عەبدوڵڵا ئۆجالان وتوشییەتی، بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و لابردنی بەربەستەکان، دەبێت ژیرانە و دیموکراسییانە حکومڕانیی بکرێت و خواستی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ تێپەڕاندن بەهێزتربێت،

عەبدوڵڵا ئۆجالان: دەبێت ئاشتیی با یاسا و لەسەر بنەمای ڕاستەقینە جێبەجێبکرێت لەم قۆناغی ڕاگوزەرەی ئێستادا و نادیموکراتییبوون لە تورکایدا نەهێڵرێت و کۆتاییبێت.

 

ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، داوای لە هەموو چین و توێژ و پێکهاتەکان کردوە کە بەشداریی کارایانەیان هەبێت و ئەوانەی دەیانەوێت دەسەڵاتیان ژیرانە بەکاربهێنن نزیک بن لە پڕۆسەکە و بە سیاسەت لەگەڵ چارەسەرییبن، پڕۆسەکە بۆ تورکیا و دەستەبەری ئاشتییە، بە بەشداری یاسایی کورد لە کۆماری تورکیادا...

188 جار خوێندراوەتەوە