باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
له‌به‌غداد ده‌ڵێت؛ پێویسته میلشیاكانی سه‌ر به‌ئێران هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و عێراقیش داوایه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كرد.
هەواڵ:KNNC
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
له‌به‌غداد له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
میلیشیا وابه‌سته‌كانی ئێران كردوه‌ته‌وه، كه ده‌بنه هۆی لاوازكردنی سه‌روه‌ری
عێراق و مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مریكی و عێراقییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
، كه ئه‌و میلشیایانه سه‌روه‌ت و سامانی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران به‌تاڵان
ده‌به‌ن .
لایخۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌رێگه‌ی
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه داوا له له مایكڵ ریگا‌س جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا كرا، واشنتۆن چاو به
ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ی هاوڵاتیانی بۆ سه‌فه‌رنه‌كردن بۆ عێراق بخشێنێته‌وه چونكه
دۆخی ئه‌منیی ئه‌م وڵاته ئارامه..
102 جار خوێندراوەتەوە