بانکی ناوەندیی عێراق
دەڵێت: نابێت یاریی بە بەهای دراو بکرێت بۆ چارەسەری کورتهێنان و لاوازبوونی بەهای
دیناریش بە زیانی خەڵک ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
بانکی ناوەندیی عێراق
بەیانامەیەکی لەبارەی کۆبوونەوەیەکی کاربەدەستانی بانکەکە بە ئامادەبوونی عەلی عەلاق
بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پێویستە بەها و نرخی دراوەکان سەقامگیربن و ئاڵوگۆڕکردنی
دراوەکانیش سەقامگیربن تا هەڵاوسان دروست نەبێت، ناشبێت یاریی بە بەهای دینار و
نرخی دراوەکانی دیکە بکرێت بۆ پڕکردنەوەی هەر جۆرە کورتهێنانێک.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداریی دراوە لەوەی کە لاوازی بەهای دیناری عێراقی لە زیانی
ئەو کەسانەیە کە داهاتیان سنوردار و کەمە و خەڵکی زەرەرمەنددەبێت لێی.
لەبارەی سزا
سەپێندراوەکانی سەر بەشێک لە بانکەکان، ئاماژە بەوەدراوە کە ئەگەری هەیە دوای
چاکسازییەکان بەشێک لەو بانکانە سزاکانی سەریان لاببرێت و دەستبەکارببنەوە.
بانکی ناوەندیی جەختی لەسەر پێویستی
چاکسازیی پێکهاتەیی بۆ زۆرترین داهات و کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان و فرەچەشنی ئابوریی و دەرچاوەی دارایی کردوەتەوە پاڵپستی خۆشی بۆ حکومەت لەو بوارەدا ڕاگەیاندوە....
156 جار خوێندراوەتەوە