ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە
دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەستپێشخەرییەکی سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی قەرز بۆ بێکاران پەسەند
کرد.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی
نووسینگەی سەرۆک وه‌زیرانی عیراق ، دەستپێشخەرییەکە باس لەوە دەکات کە وەزارەتی
کار و ڕاهێنانی پیشەیی (سندوقی پڕۆژە بچووکەکان) قەرز دەدات بە تایبەتی بە کەسانی
بێکار کە لە داتابەیسەکانی وەزارەتدا تۆمارکراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
كه ئەو قەرزانە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێی گواستنه‌وه‌ی سەرنشینه، کە توانای له‌خۆگرتنی
11 بۆ 21 سەرنشین دەبێت.
وه‌ك له ڕاگەیەندراوەکەدا
هاتوه، به‌پێی دەستپێشخەرییەکە کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی گواستنەوە قه‌رزوه‌رگر و ئۆتۆمبیله‌كانیان به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن
و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و کۆمپانیایانە گرێبەست
لەگەڵ ئەو دامەزراوە حکومییانە دەکەن کە دەیانەوێت کارمەندەکانیان بگوازنەوە، هەروەها
ئەپڵیکەیشنێکی ئەلیکترۆنی پەرەپێدەدەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گواستنەوە بۆ
هاووڵاتیان و خوێندکارانی قوتابخانە و زانکۆ‌و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.
568 جار خوێندراوەتەوە