سوننەکان ئەو کەسانەیان دیاریکردوە کە بۆ پۆستی
سەرۆکی پەرلەمان گونجاون بە هەبوونی مەرجەکان یەکێکیان هەڵدەبژێردرێت.
هەواڵ:KNNC
لایەناکن بەردەوامن لە ڕێکارەکانی دوای
هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتیی و پێگەیان و لەو چوارچێوەیەدا، ئەنجومەنی
سیاسی نیشتیمانیی سوننەكان، شەش ناوی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە قۆناغی داهاتوو دەستنیشان
کردووە و دەبێت مەرجەکانی هاوپەیمانییەتییەکەشیان تێدابێت.
عەممار عەزاویی، ئەندامی هاوپەیمانی سیادە
ڕایگەیاند: ئەو ناوانەی کە نزیکن لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، هەریەک لە محەمەد
حەلبوسی، سابت عەباسی، سالم عیساوی، مەحمود قەیسی، محەمەد تەمیم و موسەننا سەمەڕائیین.
ئەندامەکەی سیادە ئاماژەی بەوەشکردوە هێشتا
ناوەکان بە فەرمی یەکلانەبوونەتەوە و ئەگەریش هەیە لەسەر یەک ناو ڕێکبکەون بۆ
وەرگرتنی پۆستەکە، لەبەرئەوەی بوونی چەند ناوێک ماوەی پڕۆسەکە درێژدەکاتەوە، ئەگەر
هاتو ڕێککەوتنیش نەکرا سەرجەم کاندیدەکان ئەگەری کراوەن بۆ کێبڕکێ.
لەبارەی مەرجەکانیشەوە عەممار عەزاویی ڕوونیکردەوە
کە، مەرجە کەسایەتییەکی سەركردایەتیی هەبێت، پەیوەندیی هاوسەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان هەبێت، پەسەندکراوبێت بێت
و هیچ ناڕەزایەتییەکی لەسەر نەبێت، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە کەسایەتییەک بێت بە
سەرکەوتوویی پەرلەمان بەڕێوەببات...
166 جار خوێندراوەتەوە