ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت:
حزبوڵڵای لوبنان خەریکی خۆبەهێزکردنەوەیە و چەکی نوێی بردوەتە ناو لوبنان.
هەواڵ:KNNC
دەزگای پەخشی ئیسرائیل
ڕایگەیاند: ئیسرائیل لەڕێگەی ئەمەریکاوە لوبنانی ئاگادارکردوەتەوە لەوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان
بەرامبەر حزبوڵڵا وەک پێویست نین و ئێستا گروپەکە دووبارە لە خۆڕێکخستنەوەدایە.
دەزگاکە ئاماژەی
بەوەداوە، حزبوڵڵای لوبنانی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سەدان موشەکی بۆ ناو لوبنان
گواستوەتەوە و سەرکەوتووش بووە لە چاککردنەوەی ئەو موشەکهەڵگرانەی زیانیان
پێگەیشتوە.
ڕاپۆرتە
ئیسرائیلییەکان ئەوەیان ئاشکراکردوە، کە تەلئەبیب بەپێی ئامادەکارییەکانی حزبوڵڵا،
خۆی بۆ چەندین سیناریۆ لەگەڵ لوبنان ئامادەدەکات و ئەگەری ئەوەشی داناوە کە حزبوڵڵا
هێرش بکاتە سەر پێگەکانی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان و ئیسرائیل، هەربۆیە ئاساییشی
سنورەکانی تۆکمە کردوە....
64 جار خوێندراوەتەوە