چەند رۆژێکە بەرپرسانی
ئیران پەیامی جۆراو جۆر لەسەر کەم بونەوەی ئاو بڵاو دەکەنەوەو هۆشداری دۆخێکی مەترسیدار
ئاشکرا دەکەن
هەواڵ: KNN
دوای وتەکەی سەرۆک وەرۆک کۆمار کە وتی "گەر باران
نەبارێت دەبێت تاران چۆڵبکەین" ئەمڕۆ وەزیری وزەی ئەو وڵاتەکە دوپاتیکردوە تاران دوچاری قەیرانی سەختی ئاو دەبیت
عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران
ڕایگەیاند: تارانی پایتەختی ئێران توشی قەیرانی
ئاوی خراپتر دەبێت کە مەترسی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی دانیشتووانەکەی دروست دەکات.
وەزیری وزەی ئێران هۆشداریشی دا لە ئەگەری
خراپتربوونی دۆخەکە لە ماوەی داهاوودا و داوای لە هاووڵاتیان کرد کە ئاو بپارێزن و
ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەمیی ئاوەکە بگرنەبەر.
ئەمەش
لە کاتێکدایە کە ڕێژەی بارانبارین لەو وڵاتە کەمی کردوەو هاوشیوەی عێراق ئەمساڵ
دابارین دواکەوتوە و هەفتەی پیشوش بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاشکرایان کرد تورکیا لەرێگەی بەنداوی بێشومارەوە سەرچاوەکانی ئاوی عێڕاق و ئێرانی بەرەو نەمان بردوەو تۆمەتباریان
کرد بەوەی گلدانەوەی ئاو بەکار دەهێنن وەک کارتێکی فشار بەرامبەر وڵاتانی دراوسێی
1112 جار خوێندراوەتەوە