هاوسەرۆکی دەمپارتی دەڵێت: دۆخی ناوچەکە کاریگەریی لەسەر تورکیا
هەیە و هیچ هەنگاوێکی پڕۆسەی چارەسەری بەبێ ڕاوێژ بە عەبدوڵڵا ئۆجالان نانرێت.
هەواڵ:KNNC
توڵای حاتیمئۆغڵڵاری هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و
دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی وتی، لە
پرسی پڕۆسەی چارەسەرییدا عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕۆڵی گەورە و کاریگەریی گێڕاوە و کەسی
یەکەم و سەرەکیی پرسەکەیە، بەبێ ڕاوێژکردن بەو هیچ هەنگاوێک لە پڕۆسەکەدا نانرێت.
لەبارەی دۆخی ناوچەکە و کاریگەریی لەسەر پرسی کورد ڕایگەیاند:
ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەی جوگرافیی و هەژمونییدایە، لە ماوەی ئەم دوو
ساڵەدا ئیسرائیل پێشکەوتنی بەرچاوی لە فراوانکردنی پێگەییدا بەدەستهێناوە و هیلالی
شیعیی و هەژموونی ئێرانی بەتەواوەتی لاوازکرد، تەلئەبیب تەنها لەڕووی سەربازیی نا
بەڵکو خواستی وایە لەڕووی ئابورییش هەژموونەکەی باڵا بێت، ئەمانەش بێکاریگەریی
بۆسەر وڵاتان تیناپەڕن.
هاوسەرۆکی دەمپارتی ئاماژەی بەوەکرد، گۆڕانکارییەکان لە کاتێکدا
ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورە و دووبارە داڕشتنەوەدایە، کاریگەری ڕاستەوخۆیان
لەسەر تورکیا هەیە، پرۆسەی چارەسەرییش لەو چوارچێوەیەدا خۆی دەبینێتەوە....
306 جار خوێندراوەتەوە