دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا لەسەر داوای تورکیا و ئیسرائیل و وڵاتانی دیکە بووە
هەواڵ:KNNC
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێک لە میانی ئێوا‌ره خوانێك كه لەگەڵ سەرکردەکانی
ئاسیای ناوەڕاست لە کۆشکی سپی به‌رێوه‌چوو سەبارەت بەوەی ئایا لەگەڵ سەرۆکی سوریا
تاوتوێی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهام دەکات یان نا، ترەمپ وتی "کۆدەبینەوە" و
ئاماژەی بەوەشکرد، شه‌رع "کاری باش دەکات".
هه‌ر ئه‌مرۆ دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد كه
وڵاتی كازاخستان ده‌چێته نێو رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌براهام بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه زاره تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پێشوازی له بڕیاره که‌ی ئه‌نجومه نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه کان کرد، بۆ لابردنی ناوی ئه‌حمه‌د شه‌رع ، سه‌رۆک کۆماری سوریا و ئه‌نس خه‌تاب وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته له لیستی سزا نێوده‌وڵه تییه‌کان.
به‌گوێرەی
ئاژانسی ئانادۆڵی تورکیا،ئه‌مرۆ هه‌ینی ئۆنجو کیچلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا له بەیاننامەیەکدا "پێشوازی لە بڕیارنامەی
٢٧٩٩ (٢٠٢٥)ی ئەنجومەنی ئاسایش كردوه، سه‌باره‌ت به‌لابردنی ناوی هه‌ریه‌ك له ئەحمەد
شه‌رع سەرۆک کۆماری سوریا و ئەناس خەتاب وەزیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته لە لیستی سزا پەیوەندیدارەکانی
ئەنجومەنی ئاسایش.
ئه‌وه‌ش دوپاتكراوه‌ته‌وه،
تورکیا "بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئەو هەنگاوە و هەنگاوە هاوشێوەکانی
تر بە ئامانجی سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌و میراتی نەرێنی قۆناغی ڕابردوو بۆ ئیدارەی ئێستا
و گەلی سوریا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
هەڵگرتنی ته‌واوی سزاکان بە تەواوی لەسه‌ر سوریا ڕێگە خۆش ده‌كات بۆ تێکەڵبوونی
سوریا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و گەشەسەندنی بەردەوام
لەو وڵاتەکەدا".
234 جار خوێندراوەتەوە