ئەمەریکا دوو ساڵ لە غەززە دەمێنێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:39 - 04/11/2025
جیهان
+
-

ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە، دوو ساڵ لە غەززە دەمێننەوە و ئەرکیان تەنها پاراستنی ئاشتیی نابێت و کەرتەکە بەڕێوەدەبەن.

هەواڵ:KNNC


پێگەی ئەکسیۆس لەزاری بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە بڵاویکردەوە، ئەمەریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردوە، کە پێشنیاری دامەزراندنی هێزێکی نێودەوڵەتییە بۆ کەرتی غەززە.

 

پێشنیارەکەی ئەمەریکا لەگەڵ دامەزراندنی هێزەکە ماوەی مانەوەی واشنتن و وڵاتانی بەڕێوەبەری بە دوو ساڵ و تا کۆتایی 2027ی دیاریکردوە و ئەگەری درێژکردنەوەشی بۆ داناوە.

 

ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە ئاماژەی بەوەشداوە، ڕەشنوسەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسییش تاووتوێی لەبارەوە دەکرێت، بە ئامانجی دەنگدان بۆ جێگیرکردنی یەکەمین هێزی سەربازیی لە غەززە.

 

ئاشکراشیکردوە، ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە، کە لە کەرتی غەززە دەبن، ئەرکیا تەنها ئاشتییپارێزی نابێت، بەڵکو بەتەواوەتی کەرتەکە بەڕێوەدەبەن و جێبەجێکار دەبن...

86 جار خوێندراوەتەوە