پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەڵێت: وەرگرتنی پارەی خزمەتگوزاریی لە یەکە نیشتەجێبوونەکان پێنج هێندەی تێچووەکەیەتی
و دەبێت ئەو ستەمە ڕابگیرێت کە لەلایەن سەرمایەدارە هەڵتۆقێندراوەکانەوە هاووڵاتییان
دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
جوانڕۆ محەممەد ئەندامپەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە
پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بە ئاشكراو بە ڕوونی زانیاریی لەسەر زوڵم
بڵاودەكرێتەوە و زوڵم بەردەوامە و دامەزراوەكانیش تەماشاكەرن، ئەمە جێگەی پرسیارە
کە لە فەرهەنگی كام حكومڕانییدا جێیدەبێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، کە گرتەیەکی ڤیدیۆیەكی مەلا یاسینی وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی لای
خۆی پاراستوە كە بە ئاشكرا باس لە زوڵمێک دەكات كە زۆرینەی كۆمپانیا و خاوەنپڕۆژەكانی
نیشتەجێبوون لە خەڵكی دەكەن و تیایدا دەڵێت: تێچووی خزمەتگوزاری پڕۆژەكانی
نیشتەجێبون لە باشترین دۆخدا 20بۆ 25 هەزار دینار لەسەر كۆمپانیا دەكەوێت، بەڵام 60
بۆ 100 هەزار دینار لە هاووڵاتی وەردەگیرێت و وەک خۆی داڵێت: "خۆشی هەمان زوڵم لە خەڵک دەکات".
جوانڕۆ محەممەد
وتویەتی، ڕوونە زۆر كەس بە ویستی حزب
هەڵتۆقێندران و زەویی بەهاداری شار و ناوچە جیاوازەکانیان لە هەرێمی کوردستان
پێدراوە و بەهۆی بوونی یاسایەک کە بەرژەوەندیی و سودیانی پاراستوە، هیچ شتێک
نەیتوانیەوە هەموو ئەو زوڵمانە ڕابگرێت کە بە ناوی جیاوازەوە دەکرێت.
لە کۆتاییشدا
ئاماژەی بەوەکردوە کە نابێت هیچ لایەن و میدیایەک بە ناوەی خزمەتەوە خەڵکی چاوبەست
بکەن و پێویستە لەڕێگەی دامەزراوە شەرعیی فەرمییەکانەوە هەڵەکان ڕاستبکرێنەوە و بە
کۆدەنگی و دوور لە موزایەدەی سیاسیی ستەمکردن لە هاووڵاتییان ڕابگرێت....
159 جار خوێندراوەتەوە