وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا کۆبوونەوە، پرسی ئاو و
چەکدانانی پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا و ئێران تاووتوێکرد.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی
فەرمی گەیشتە عێراق و لە بەغداد لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوویەوە،
پاش کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا جەختیان
لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە.
فوئاد حسێن ڕایگەیاند: پێشوازی لە چەکدانانی پارتی
کرێکارانی کوردستان و هەڵوەشاندنەوە پارتەکە دەکات خوازیاریی گەڕانەوەی ئارامیین بۆ
ئەو ناوچانەی گەریلاکانی تێدان، لە هەرێمی کوردستان و شنگال و مەخمور.
ئاماژەی بەوەشدا، لە پرسی ئاوی نێوان هەردوولادا ڕێککەوتنی گرنگ دەکەن بۆ چارەسەری کێشەکان.
لای خۆشییەوە هاکان فیدان ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ پرسی
ئاو، تورکیا ئارامیی و ئاساییش بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە و پاڵپشتیی تەواوی عێراق
دەکەن بۆ بەرقەراربوونی سەقامگیریی.
وەزیرەکەی تورکیا وتیشی، ئێستا پەکەکە لە تورکیا نامێنێت
و دەبێت لە عێراق و سوریا و ئێرانیش چەک دابنێت و کۆتایی بە چالاکییەکانی بهێنێت، تا
ناوچەکە ئارام بێت و دەستوەردان بوونی نەمێنێت....
206 جار خوێندراوەتەوە