تونجەر باکرهان: دیموکراسییەت کێشەی هەیە بۆیە باسی ئاشتیی دەکەین

KNN : Kurdish News Network
12:46 - 02/11/2025
کوردستان
+
-

هاوسەرۆکی دەمپارتی دەڵێت: ئێمە باسی ئاشتیی دەکەین کەواتە دیموکراسییەت کێشەی تێدایە و دەبێت دەوڵەت دەست هەڵبگرێت لە شکاندنی خواستی گەل.

 

هەواڵ:KNNC

 

تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی ڕایگەیاند: دانانی قەییوم و دەستبەسەرداگرتنی خواست و ئیرادەی گەل، لەگەڵ دیموکراسییەتیدا یەکناگرێتەوە دەبێت بەڕێوەبەرانی دەوڵەت باش لەو شتە تێبگەن و دەست لە کۆتکردنی ئازادیی هەڵبگرن.

 

 

وتیشی لەهەر جێگەیەک دەست بۆ خواست و ئیرادەی گەل ببرێت دەمپارتی دژی دەوستێتەوە و پێویستە هەمووانیش هەمان هەڵوێستیان هەبێت، دەبێت سەپاندنی قەییوم و ئەو سیاسەتانەشی قەییوم بەڕێوەدەبەن، لاببرێن و کاریان پێنەکرێت.

 

 

 

تونجەر باکرهان ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان هیچ جیاوازییان نەکردوە لەنێوان ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانیی مێردین لە پشکی دەمپارتی و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکشارەوانی ئیستانبوڵ لە پشکی جەهەپە، دەشبێت هەردووکیان ئازادانە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

 

 

تونجەر باکرهان لە بەشێکی قسەکانیدا وتی، ئێمە لە تورکیادا باس لە ئاشتیی دەکەین، مادام ئاشتیی بووەتە بابەتی قسەلەسەرکردن و تێکۆشان، کەواتە کێشە لە دیموکراسییەتدا هەیە تاکە دەرمانی دەردی تورکیاش دیمکوراسییەت و ئازادیی هەمووانە....

122 جار خوێندراوەتەوە