رێكخراوی ده‌نگی ده‌ستگیرگراوانی
كورد‌و ئێرانی له‌راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوه؛ له‌ماوه‌ی سی ساڵدا 170 رۆژنامه‌نوس
له‌ئێران ده‌ستگیر كراون.
هەواڵ؛ KNNC
لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونكراوه‌ته‌وه، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان له‌و
وڵاته بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە، به‌تابیه‌تیش دوای سەرهەڵدانی راپه‌ڕین و ناڕه‌زاییه‌كانی (ژن، ژیان ، ئازادی) له ساڵی 2022، کە له‌و كاته‌وه 170 ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون کە
24یان ژنن" ئه‌ویش بەهۆی ڕووماڵکردنی ناڕەزایەتییەکان یان بڵاوکردنەوەی زانیاریی
پەیوەست بەو پێشێلکارییانەی دەسەڵاتداران ئەنجامیانداوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه 21 كه‌س له‌رۆژنامه‌وانه به‌ندكراوه‌كان به 60
ساڵ زیندانی حوكمدراون و 41ی تریشیان بەبێ گەرەنتی یاسایی و پارێزەر دادگایی کراون.
هاوكات رێكخراوه‌كه داوای له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی
مافی مرۆڤ كردوه فشاربخه‌نه سه‌ر تاران بۆ
کۆتایی هێنان بە ره‌شبگیری و زامنکردنی
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژنامەگەری .
53 جار خوێندراوەتەوە