سه‌رۆكوه‌زیرانی
ئیسرائیل رایگه‌یاند؛ به‌ره‌ی ئێرانی گورزێكی جه‌رگ بڕی لێوه‌شێنراوه‌و رێگه‌ش ناده‌ن
له‌سه‌رپێكانی رابوه‌ستێته‌وه.
هەواڵ؛ KNNC
بنیامین نه‌تانیاهۆ له‌لێدوانێكیدا دوپاتیكرده‌وه
كه ته‌رمی سه‌رجه‌م بارمته‌كانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌رباری هه‌وڵه شكستخواردوه‌كانی
حه‌ماس بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئیسرائیل و ولایه‌ته یه‌كگرتوكانی ئه‌مریكا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛له‌و ناوچانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه كه به‌ده‌ست ئیسرائیله‌وه‌یه
چه‌ند گروپێكی حه‌ماس هه‌ن بۆ هه‌وڵده‌درێت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌ناوببرێن و دوپاتیشیكرده‌وه،كه
له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆكن له‌سه‌ر چه‌ك داماڵینی حه‌ماس و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ش كارده‌كه‌ن
كه‌داڕێژراوه.
سه‌باره‌ت به‌حیزبوڵای
لوبنانی ، نه‌تانیاهۆ رایگه‌یاند ؛ كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌لێدانی چه‌كدارانی ئه‌و
حیزبه كه ده‌یه‌وێت خۆی پڕچه‌ك بكاته‌وه و جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
رێگه ناده‌ن لوبنان بۆ به‌ره‌یه‌كی نوێ بگۆڕێت له‌دژی ئیسرائیل.
175 جار خوێندراوەتەوە