چارەنوسی خەرجکردنی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلا دەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:30 - 02/11/2025
کوردستان
+
-

بۆ داواکردنی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم پێش هەڵبژاردن ، ئەمڕۆ فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق دەچێتە لای محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق   

 

هەواڵ؛ KNNC

 

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئین، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمڕۆ داوا لەسەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت لەلایەن فوئاد حسێنەوە کە لە ڕۆژی سێشەممەدا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە باس لە خەرجکردنی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم بێت .

 

هەر بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئین ئێن، بە وەفدەکەی هەرێم وتراوە گەر ڕۆژی سێشەممە بڕیاردرا بە خەرجکردنی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوا دەبێت لە ڕۆژی چوارشەممە بڕی 120 ملیار دینار بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق ، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی پێنجشەممە یان یەک شەممە موچەی مانگی نۆ خەرجبکرێت .

 

ئاماژەی بەوەشکراوە، بەڵام گەر لە ڕۆژی سێشەممە بڕیار نەدرا بە خەرجکردنی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەران ئەوا دەکەوێتە کۆتایی ئەم مانگە کە ڕۆژی 25 مانگ دەکات .

 

سەرچاوەیەک بە پەیامنێری کەی ئێن ئێنی راگەیاندوە، لە مانگی داهاتو ناتوانین ئەو 48 ملیارەی سلێمانی ئامادە بکەین بۆ تەواوکردنی 120 ملیار دینارەکەی هەرێم ،چونکە بڕی 150 ملیارمان تەنها لە ماوەی 20 ڕۆژدا  سەرف کردوە هەم لە ناوخۆ هەمیش ڕەوانەی هەولێر کراوە بۆیە هیچ پارەمان بەدەست نەماوە، ئەم نەقسانە لە هەولێریش هەیە نەک تەنها لە سلێمانی بیت .

 

جەختی لەوەشکردۆتەوە، بۆ موچەی مانگی 10 کە لە مانگی دوانزە خەرجدەکرێت  ناتوانین هیچ بڕە پارەیەک بۆ تەواوکردنی ئەم 120 ملیار دینارە سەرف بکرێت.  

 

 

سلێمانی/بڕیار نامیق

554 جار خوێندراوەتەوە