وتەبێژی کۆشکی کریملن ڕایدەگەیەنێت: کۆبوونەوەی ڤیلادیمێر
پۆتین و دۆناڵد ترەمپ هیچ پێویست نییە بەرپرسێکی ڕوسییش دەڵێت: ناردنی چەک بۆ
ئۆکراین شەڕ گەرمتر دەکات.
هەواڵ:KNNC
دیمیتری پیسکۆڤ وتەبیژی کۆشکی کریملن ڕایگەیاند: بە هیچ
شێوەیەک کۆبوونەوەی نێوان ڤیلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی
ئەمەریکا بۆ قۆناغی ئێستا پێویست نییە.
ئاماژەی بەوەشدا کە دانوستان و گفتوگۆکردن لەپێشینەی
کارەکانی ڕوسیایە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین نەک ڕێگەیتر.
لەلایەکی دیکەوە ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
ڕوسیا ڕایگەیاند: ناردنی چەک بۆ ئۆکراین خزمەت بە پرسی وەستاندنی شەڕ ناکات و بەپێچەوانەوە کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە و شەڕ گەرمتر دەکەن.
ئەوەش دوای ئەوەی پرسی ناردنی موشەکی تۆماهۆک دێت لەلایەن
ئەمەریکاوە بۆ ئۆکراین...
320 جار خوێندراوەتەوە