نێردەی ئەمەریکا لە سوریا: سوریای ئێستا و پێشوو جیاوازن

KNN : Kurdish News Network
02:04 - 20/10/2025
جیهان
+
-

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە سوریا داوا لە پەرلەمانی ئەمەریکا دەکات لە بەرژەوەندی گەلی سوریا بڕیارنامەیەک هەڵبوەشێنتەوە و دەڵێت سوریای ئێستا و پێشوو جیاوازە.


هەواڵ:KNNC

 

تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە سوریا، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کردوە، دەنگبدات بە هەوڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەری تایبەت بە سوریا، کە پەیوەندیدارە بە پاراستنی خەڵکی سڤیل.

تۆم باراک ئاماژەی بەوەشداوە، پرسەکە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە وربینی و خوێندنەوەی تەواوی بۆ کراوە، هاوکاریش دەبێت لە ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوەی سوریادا.

 

نێردەکەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشداوە، سوریای ئێستا هەمان سوریای پێشوو نییە و گۆڕانکارییەکانی دەسەڵاتی وڵاتەکە و سەرکردایەتی نوێی سوریا ڕێبازێکی ئاشکرایان گرتوەتەبەر و دەستی ئاشتەواییان، لە تورکیاوە تا سعودییە و ئیماڕات و میسڕ و هەروەها وڵاتانی ڕۆژئاوا درێژکردوە.

 

یاسای قەیسەر لە ساڵی 2019 لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە دەرکرا و دواتر دەسەڵاتی واژۆکردنی بە دۆناڵد ترامپ درا بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە ساڵی 2020یشدا دەنگی لەسەردرا، یاساکە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل بوو، کە زیاتر ئەو لایەنانەی لەخۆدەگرت کە مامەڵەیان لەگەڵ حکومەتی سوریا دەکرد و دەزگا سەربازیی  و هەواڵگرییەکان بە ئامانج دەگرێت...

36 جار خوێندراوەتەوە