دۆناڵد ترەمپ: هندستان بەڵێنی داوە نەوتی ڕوسیا نەکڕێت

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 20/10/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت: بەڵێنی لە سەرۆکوەزیرانی هندستان وەرگرتوە کە نەوت لە ڕوسیا نەکڕێت، ئەگەر بێت و قسەکانیشیان نەبەنە سەر ئەوا دەبێت باجی زۆر بدەن.

 

هەواڵ:KNNC


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لەگەڵ ناریندرا مۆدی سەرۆکوەزیرانی هندستان قسەی کردوە و لەبارەی پەیوەندییە ئابورییەکان و پرسی وزەیان لەگەڵ ڕوسیا گفتوگۆیان کردوە.


دۆناڵد ترەمپ: ناریندرا مۆدی بەڵێنی سەرۆکوەزیرانی ھندستان بەڵێنی داوە کە کڕینی نەوتی خاوی ڕوسیا ڕادەگرێت.

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەگەر بێت و سەرۆکوەزیرانی هندستان بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکات و کردارەکانیان پێچەوانەی قسەکانیان بێت، ئەوا باجی زیاتریان بەسەردا دەسەپێندرێت و بێگومان ئەوەش لە بەرژەوەندی نیودەلهی نییە...

101 جار خوێندراوەتەوە