بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بایكۆتی هەڵبژاردن دەكات و دەڵێت
هەڵبژاردنەكان هیچ گۆڕانكارییەكی راستەقینە ناهێننە ئاراوە.
هەواڵ:KNNC
عەبدوڵا وەرتی وتەبێژی بزوتنەوەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بایكۆتكردنی
بزوتنەوەكەیان لەهەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق .
وەرتی ئاماژەی بەوەشكرد بڕیاری بایكۆتكردنەكەیان لەوەوە سەرچاوەی گرتوە كە
هەڵبژاردن نابێتە هۆی چاكسازی و گۆڕانكاری راستەقینە ، بەڵكو بوەتە ئامرازێك بۆ
سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی هەمان توێژی سیاسی هەژمونكارو و یاسای هەڵبژاردنیش لەخزمەتی هێزە گەورەكان
داڕێژراوە و میكانیزی دەنگدانی ئەلەكترۆنیش بەئاسانی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆ مەرام
و بەرژەوەندی خۆیان بەكار دێت
وتەبێژەكەی بزوتنەوەی
ئیسلامی راشیگەیاند؛ واپێویست دەكات پەرلەمان دامەزراوەیەك بێت نوێنەرایەتی
ئیرادەی گەل بكات و گوزارشت لەگشت پێكهاتەكان بكات بەڵام پەرلەمان رۆڵی سەرەكی خۆی
لەدەستداوە و پەرلەمانتارانی هەرێمیش لەبەغدا هیچ كاریگەرییەكی ئەوتۆیان نەبوە
لەچارەسەركردتی دۆسێ چارەنوسسازەكانی وەك مافی مرۆڤ و شایستە داراییەكان .
98 جار خوێندراوەتەوە