کۆبوونەوەی شاندی ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی کاتی سوریاكۆتاییهات

KNN : Kurdish News Network
03:05 - 07/10/2025
کوردستان
+
-

 دیداری شاندی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی ڕاگوزەر لە سوریا کۆتایی هات  كەتیایدا چۆنیەتی جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئازار تاوتوێكرا.

 

هەواڵ: KNN


دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبونەوەی نێوان فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵوم عەبدی  و هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئیلهام ئەحمەد  و فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، ڕۆهلات عەفرینی لەگەڵ سەرۆکی کاتی سوریا ئەحمەد شەرع و وەزیرانی دەرەوەو بەرگری سوریا کۆبونەوەکانیان کۆتایی هات.

 

لە کۆبوونەوەکەدا تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا ئامادە بوەو  بەپێی میدیاكانی سوریاش تیشک خراوەتە سەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئازار، کە لە نێوان سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی ئینتقالی واژۆ کراوە و دوایین پێشهاتەکانی حەلەب گفتوگۆی لەبارەوە کراوەو، هەردولاش رێکەوتن لەسەر ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە شەڕ لەسەرجەم بەرەکاندا.

928 جار خوێندراوەتەوە