ئاستی هەناردەكردنی ئێران بۆ عێراق كەمیكردوە

KNN : Kurdish News Network
04:08 - 17/09/2025
ئابوری
+
-

ژووری بازرگانی هاوبەشیی ئێران و عێراق ئاشكرایكرد؛ قەبارەی هەناردەكردنی وڵاتەكەیان بۆ عیراق كەمیكردوە.

 

هەواڵ:KNNC

ئەمرۆ چوارشەممە ژووری بازرگانی هاوبەشیی ئێران و عێراق  ڕایگەیاند؛ ئاستی هەناردەیان لە پێنج مانگی رابردودا بەبەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە نزیکەی 24% كەمیكردوە واتە بەبەهای 3.7 ملیار دۆلار.

ئاماژە بەوەشكراوە كە لە ماوەی پێنج مانگی نێوان 22ی ئادار تا 22ی ئاب،  تەنیا 10 ملیۆن تۆن شمەك و كاڵا هەناردەی عیراق كراوە.

 

یەحیا ئال ئیسحاق، بەرپرسی ژوورەکە ڕایگەیاندووە، ڕەنگە لە نیوەی دووەمی ساڵی ئێرانیدا كە مانگی ئاداری داهاتوو كۆتایی دێت  ئاستی هەناردەی ئێران بۆ عێراق  بەرزبێتەوە .

 

بەوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە" قەبارەی هەناردەکردن بۆ عێراق نزیکەی 18% ی پێكهێناوە لەكۆی ئەو هەناردەیەی كە ئێران لەو ماوەیەدا هەیبوە و باسی لەوەشكردوە كە لەبەرامبەردا قەبارەی هەناردەی عیراق بۆ ئێران لەماوەی مانگی نیسان تا مانگی ئابی رابردو بەهاكەی 176 ملیۆن دۆلار بووە.

23 جار خوێندراوەتەوە