ئیسرائیل؛ لە هێرشێکی تەقەکردندا، پێنج کەس کوژران و زیاتر لە 10 کەسیش برینداربون

KNN : Kurdish News Network
11:34 - 08/09/2025
جیهان
+
-

میدیاکانی ئیسرائیل، بڵاویانکردەوە، لە شارۆچکەی ڕامۆت لە نزیک قودس، لە هێرشێکی تەقەکردندا، پێنج کەس کوژارون و 14 کەسی دیکەش بریندار بون، بە گوێرەی زانیارییەکان لەلایەن دو کەسەوە هێرشەکە ئەنجامدراوە.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ دوشەممە، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر شارۆچکەی ڕامۆت لە نزیک قودس، پێنج کەس کوژراون و 14 کەسی دیکەش برینداربون، دوابەدوای هێرشەکەش سوپای ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر کەمپی پەنابەرانی قەلەندییە لە باکوری قودسی ڕۆژهەڵات.

لای خۆشیەوە ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هایۆم" بڵاویکردەوە، هێرشەکەی قودس لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدراوە کە لە کەناری ڕۆژئاواوە هاتون، دەشڵێت؛ بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە گوندێکی شاری ڕامەڵڵاوە هاتون.

 

پۆلیسی ئیسرائیلیش رایگەیاندوە؛ ئەنجامدەرانی هێرشەکە  بە ئۆتۆمبێلێک گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە و تەقەیان لە وێستگەیەکی پاس کردوە.

میدیاکان باسیان لەوەشکردوە، لە دوای روداوەکە، سوپای ئیسرائیل هەمو دەروازەکانی چونە ژورەوە و دەرچون بۆ گوندەکانی دەوروبەری قودس داخستوە و دەستیان کردوە بە لێکۆڵێنەوە.

1254 جار خوێندراوەتەوە