شرۆڤەكارێكی تورك داوا دەكات ئەنقەرە دەستپێشخەری بكات و یەكەم گورز لەئیسرائیل بوەشێنێت

KNN : Kurdish News Network
04:02 - 08/09/2025
جیهان
+
-

ئیبراهیم  كاراگیول سەرنوسەری پێشوی رۆژنامەنوسی رۆژنامەی یەنی شەفەق و شرۆڤەكاری تورك لەنوێترین لێدوانیدا داوا لەكاربەدەستانی وڵاتەكەی دەكات دەستپێشخەری بكەن بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لەئیسرائیل بەر لەوەی ئەو وڵاتە دەستی خۆی لەدژی ئەنقەرە بوەشێنێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

كاراگیول دەڵێت ؛ تابێت چیتر توركیا لەپێگەی بەرگریكردندا بمێنێتەوەو لەئیسرائیل بپاڕێتەوە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سنوردار بكات بەڵكو پێویستە ئەنقەرە دەستی خۆی بوەشێنێت و یەكەم گورزی سەربازی لەئیسرائیل بوەشێنێت.
دەشڵێت ململانێی نێوان توركیاو ئیسرائیل هەرگیز كۆتایی نایەت بۆیە نابێت چاوەڕوانی ئەوە بكەین كە تەلئەبیب دەستی خۆی بوەشێنێت .

 

 

 

بەوتەی كاراگیول چۆن ئیسرائیل توانی سوریا لەبەریەكهەڵبوەشێنێتەوە بەهەمان شێوەش كار بۆ هەڵوەشانەوەی توركیا دەكات  و پێویستە رێگە نەدەین توركیا بەدەردی ئێران و لوبنان و وڵاتانی تر بچێت كە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراون و سەركردەكانیان دەكوژێت.

1220 جار خوێندراوەتەوە