خامەنەیی داوا لەئێرانییەكان دەكات كۆگاكانی خۆرك پڕ بكەن

KNN : Kurdish News Network
05:23 - 08/09/2025
جیهان
+
-

رابەری باڵای ئێران داوا لەئێرانییەكان دەكان خۆیان بۆ مەترسییە چاوەڕوان نەكراوەكان ئامادە بكەن و كۆگاكانی خۆراكیش پڕ بكەن.

 

هەواڵ:KNNC

عەلی خامەنەیی لەتویتێكیدا داوایكردوە شمەك و كاڵا سەرەكییەكان عەمبار بكەن و كۆگاكانی خۆراك پڕبكەن چونكە دۆخ و مەترسیی چاوەڕوان نەكراو لەبەردەمیاندایە.

 

خامەنەیی داواشی كردوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكەن و بازاڕەكانی هەناردەكردن فرە جۆر بكەن و ئەوەشی دوپاتكردوەتەوە، كە ئاستی بەرهەمێنانی نەوتی وڵاتەكەی وەك پێویست نییەو ناشبێت ئاسایشی خۆراكی دوچاری مەترسی ببێتەوە.

 

ئەو ئاگاداركردنەوەیەی خامەنەیی لەكاتێكدایە ئەگەری گەڕێكی تری جەنگ و روو بەڕووبونەوە لەنێوان ئێران و ئیسرائیل لەئارادایەو هەموو ئاماژەكانیش ئەوە  دەسەلمێنن كە دۆخی ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت.

699 جار خوێندراوەتەوە