نرخى نەوت لە
جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و
تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەیان تۆمار کردوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە ، بەراورد بە رۆژی ڕابردو نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکرد و
هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 66 دۆلار و27سەنت مامەڵەی
پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی
بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی بەرزبوەوە و بە 62 دۆلار و 58 سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت .
74 جار خوێندراوەتەوە