ئەم سەرلەئێوارەیە گەنجێكی دانیشتوی قەزای
خەبات لەكاتی مەلەكردن لەنێو زێی گەورە خنكا.
هەواڵ: KNN
پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای كەی ئێن ئێن پێڕاگەیاندین
كە ئەم سەر لەئێوارەیە شەمسەدین ئیبراهیم كە گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بوو لەكاتی مەلەكردندا خنكاوەو دواتر تیمەكانی بنكەی
پاراستنی ڕووباری خەبات گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو دوای گەڕان توانیویانە
تەرمەكە دەربهێننەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە دوابەدوای دەرهێنانی تەرمەكە
بۆ پزیشكی دادی گوازراوەتەوە.
80 جار خوێندراوەتەوە