وەزارەتی
بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوونی بە ڕێککەوتنەکان هێزەکانی سووریای
دیموکرات(هەسەدە)، هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی سووریا و ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا
دروست دەکات
هەواڵ: KNN
ئەمڕۆ
پێنجشەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا
راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەو دەڵێت: چاودێری هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و
هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی دەکەین.
وەزارەتی به رگری تورکیا جه ختی له سه ڕ
"پێویستی پابه ندبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرده وه به پڕۆسه ی ئاوێته
بوون به سوپای سوریا و خۆبواردن له هه رکردارێک یان قسه و باسێک که یه کگرتوویی سیاسی
و یه کپارچه یی خاکی سوریا تێکبدات"
وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە کە "ئەنقەرە بەردەوام
دەبێت لە چاودێریکردنی ئەم پرۆسەیە و ئەگەر پێویست بکات هەموو پاڵپشتییەکی پێویست
پێشکەش بە سوریا دەکات بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاسایش و سەقامگیری سوریادا بکات".
وەزارەتی
بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، پابەند نەبوونی هێزەکانی سووریای
دیموکرات(هەسەدە) بە دانانی چەک و چوونە نێو سوپای سووریا، دەبێتە هەڕەشە لەسەر
یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئاسایشی نیشتمانی تورکیا.
89 جار خوێندراوەتەوە