یەكێك لەسیاسییە نەتەوە پەرستەكانی تورك داوای دابەشكردنی سوریا دەكات

KNN : Kurdish News Network
05:16 - 04/09/2025
جیهان
+
-

نوسەرو سیاسییەكی توركە نەتەوە پەرستەكان  كە لەسەرباڵی دەوڵەت باخچەلی هەژمار دەكرێت پشتیوانیكردنی خۆی بۆ دابەشكردنی سوریا راگەیاند

 

هەواڵ: KNN

مومتەزای توركەنێ(Mümtaz'er Türköne) لەوتارێكیدا داوا لەحكومەتی وڵاتەكەی دەكات پرسی ئاشتی لەتوركیا تێكەڵ بەپرسی كورد لەسوریا نەكەن و لەهەمان كاتیشدا فشار نەخەنە سەر هەسەدە بۆ ئەوەی لەگەڵ دیمەشق پێكەوە كاربكەن بەڵكو باشتر وایە سوریا دابەش ببێت و ئەو ناوچەیەی كەئێستا بەدەست هەسەدەوەیە وەك خۆی بمێنێتەوە.

 

ئەم بۆچونەی ئەو نوسەرو بیرمەندە توركە هاوشێوەی بۆچونی ئیسرائیلە كە كار بۆ سەر لەنوێ داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەكەو دابەشكردنی سوریاو عیراق دەكات .

 

ناوبراو لە ساڵی 1956 لە ئیستەنبوڵ لەدایکبووە، ساڵی 1978 لە لقی کارگێڕی فاکەڵتی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەرە دەرچووە، لە ساڵی 1986 بڕوانامەی ماستەر لە هەمان فاکەڵتی و لە ساڵی 1990 دکتۆرای بەدەستهێناوە، لە ساڵی 1993 بووەتە مامۆستای یاریدەدەر.

 

 

تورکۆنێ  وەك ناسیونالیتێكی تورك ناسراوەو بۆ چەند جارێك زیندانی كراوەو لەسەردەمی ئەردۆغانیش بەهەمان شێوە خراوەتە زیندان و پاشان بەهەوڵی دەوڵەت باخچەلی ئازادكراوە.

 

 

ئەو بۆچونەی مومتەزای لەكاتێكدایە كە دوێنێ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) وێرای جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئاداری نێوان مەزڵوم عەبدی، و ئەحمەد شەرع، رایگەیاند" ئەگەر ئەو رێککەوتنە وەکو خۆی جێبەجێ نەکرێت، دەستوەردانی سەربازی دەبێتە بژاردەیەکی هاوبەش و ناچاری بۆ دیمەشق و ئەنقەرە.

 

838 جار خوێندراوەتەوە