ڕوسیا گورزێكی تری كوشندەی لەئۆكرانیا وەشاند

KNN : Kurdish News Network
04:08 - 04/09/2025
جیهان
+
-

سوپای ڕوسیا كۆنترۆڵكردنی تەواوی هەرێمی دۆنیتسكی ئۆكرانی كرد.


هەواڵ: KNN
ئەمرۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند؛ كە هێزەكانیان بەتەواوەتی دەستیان بەسەر ئەو هەرێمەدا گرتوە پاش ئەوەی ناوچەی كامیشی فاخا لەسوپای ئۆكرانیا پاككراوەتەوە.



ئۆبلاست دۆنێتسک (بە ئۆکراینی : Donecka область ) دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ناوەندی کارگێڕییەکەی بریتییە لە دۆنێتسک ئەویش وەک ڕێزێک بۆ جۆزێف ستالین ناوی لێنرا ئۆبلاستی ستالین.
دوابەدوای ڕیفراندۆمی دۆنێتسکی کە لە 11ی ئایاری 2014 بەڕێوەچوو، ئۆبلاستەکە سەربەخۆیی خۆی لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند و کۆماری گەلی دۆنێتسکی دامەزراند.


هاوشێوەی نیمچە دورگەی كریمیا لە21ی شوباتی 2022 لەلایەن روسیاوە هەردو هەرێمی دۆنیتسك و لۆگانسكی ئۆكرانی وەك دوو كۆماری سەربەخۆو جیابوەوە لەوڵاتی دایك ناسێنران كە وابەستەی مۆسكۆ دەبن.

127 جار خوێندراوەتەوە