حەماس ئامادەیی خۆی بۆ "رێککەوتنی هەمەلایەنە"
لەگەڵ ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت و بۆ بەڕێوەبردنی غەززە داوای حکومەتێکی " تەکنۆکرات"
لە ئیسرائیل دەکات، لەبەرامبەردا ئیسرائیل رەتی دەکاتەوە ومەرجی تری هەیە.
هەواڵ: KNN
حەماس لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە کە ئامادەیە بۆ "ڕێککەوتنی هەمەلایەنە"
لەگەڵ ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە شەڕی غەززە و هێشتا چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیلە
بۆ دوایین پێشنیاری ئاگربەست لە لایەن ناوبژیوانانی نێودەوڵەتییەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەو گروپە پشتگیری لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کرد کە
بارمتە ئیسرائیلییەکان لەخۆ بگرێت و هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕەزامەندییان دەربڕیوە
لەسەر پێکهێنانی "حکومەتێکی نیشتمانی سەربەخۆ و تەکنۆکرات" بۆ بەڕێوەبردنی
کەرتی غەززە.
حەماس لە بەیاننامەکەیدا باسی داواکارییەکانی دیکەی ئیسرائیلی
بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ نەکردووە.
لە وەڵامی بەیاننامەکەی حەماسدا، ئیسرائیل کاتز، وەزیری
بەرگریی ئیسرائیل ئەو گروپەی بە "بەردەوامبون لە فریودانی بیروڕای گشتی و لێدوانی
پوچ" تۆمەتبار کرد.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لێدوانەکەی
حەماسی بە "تەنها فێڵێکی دیکە"ی ئەو گروپە لە قەڵەمدا کە "هیچ شتێکی
نوێی تێدا نییە". نووسینگەی نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “دەتوانێت
شەڕەکە دەستبەجێ و بە مەرجێک کە کابینەی ئیسرائیل دیاریی کردووە کۆتایی پێبێت”.
ئەم مەرجانە بریتین لە " ئازادکردنی هەموو بارمتەکان،
چەکداماڵینی تەواوەتی حەماس، داماڵینی چەک لە کەرتی غەززە و کۆنترۆڵی ئەمنی ئیسرائیل
بەسەر ناوچەکەدا".
399 جار خوێندراوەتەوە