لەعیراق گروپێكی بەرهەڵستكاری بەحرەینی بەبێ ئاگاداری بەغداد كۆنگرەی خۆیان دەبەستن

KNN : Kurdish News Network
07:05 - 04/09/2025
عێراق
+
-

میدیایەكی ئەمریكی لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە؛ لەمەراسیمی بەڕێوەچونی چلەی ئیمام حوسێن لەعیراق" ئێران مەشق و راهێنانی بەخۆبەخشە شیعەكان كردوە.

 

هەواڵ: KNN

 

بەپێی راپۆرتەكەی رۆژنامەی میدیا لاین ، تاران كار لەسەر هەستی شیعەگەرایی دەكات و خۆی وەك داكۆكیكاری شیعە پیشاندەدات و لەهەمان كاتیشدا بەكاریان دەهێنێت.

 

وەك لەراپۆرتەكەدا هاتوە ئێران ستراتیژی خۆی گۆڕیوەو ئامادەكاری بۆ جەنگی داهاتوی لەگەڵ ئیسرائیل كردوەو ئەمجارەیان بەرژەوەندیەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل لەناوچەكەدا بەئامانج دەگرێت بەتایبەتیش بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل لەو وڵاتانەی كە رێككەوتننامەی ئیبراهیمییان واژۆ كردوە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە ئێران و گروپە شیعەكان لەكاتی چلەی ئیمام حوسێندا مەشق و راهێنانیان بە زیارەتكارانی شیعەی چەند وڵاتێك لەعیراق كردوە بۆ ئەوەی لەكاتی پێویستدا وەك تابوری پێنجەم بەكاریان بهێنن و بۆ ئەو مەبەستەش بەهەزاران شیعە وەك خۆبەخش بەشداری مەشق و راهێنانیان كردوە و لەهەمان كاتیشدا كۆنگرەیەكی تایبەت بەشیعە بەرهەڵستكارەكانی بەحرەین بەبێ ئاگاداری  حكومەتی عێراقی بەڕێوەچوە لەكاتێكدا ئەو گروپەی بەشداری كردوە لەكۆنگرەكەدا بە جوڵانەوەی 14 فێبرايرناسراوەو لەلایەن مەنامەوە وەك تیرۆریست ناسێنراون.

3095 جار خوێندراوەتەوە