سەرۆكی رەوتی
نیشتمانیی شیعی هەموانی لەپیسبونی ئاوی عێراق ئاگادار كردەوەو داوایكرد كە واز لە یەكتر ناشرینكردنی
سیاسی بهێنن و فریای ئاوی ئەم وڵاتە بكەون.
هەواڵ: KNN
موقتەدا سەدر لەپۆستێكیدا كە ئەمرۆ هەینی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردوەتەوە؛
دەڵێت پرسێكی مرۆیی هەیە كە نابێت لەبەرامبەریدا بێ دەنگ بین ئەویش ئەوەیە كە دوای
قەیرانی ڕیشە داكوتراوی كارەبا لەعیراق قەیرانی پیسبونی ئاو سەریهەڵداوە ، بۆیە
پێویستە واز لە یەكتر ناشرینكردنی سیاسی بهێنرێت و بڵاوكردنەوەی درۆ وەلانرێت بۆ
ئەوەی بەفریانی ئاوی عیراق بكەون.
72 جار خوێندراوەتەوە