وەزارەتی گەیاندنی عێراق ئاشكرایكرد بەم نزیكانە دەستدەكرێت بەگەڕخستنی
واژۆی ئەلەكترۆنیی كە لەسەر ئاستی جیهان باوەڕپێكراوە.
هەواڵ: KNN
هویام یاسری وەزیری گەیاندنی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند؛ حكومەت هەنگاوەكانی خێراتر كردوە بۆ بەدیجیتاڵكردنی كاروبارەكانی لەپێش
هەموشیانەوە پابەدانی ئەلەكترۆنیی و بەبانكیكردنی موچە و لەداهاتویەكی نزیكیشدا كارتی
یەكگرتو بۆ سەرجەم عیراقییەكان دروستدەكرێت.
بەوتەی یاسری وەزارەتەكەیان پلان و پرۆژەی گەورەو ستراتیژییان لەبەردەستدایە
كە بەداهاتودا بەئەنجامی دەگەیەنن و بەم نزیكانەش بۆ جاری یەكەم كار بەواژۆی ئەلەكترۆنی دەكرێت لەعیراق
كە لەسەر ئاستی جیهان باوەڕپێكراوە.
85 جار خوێندراوەتەوە