ئەمڕۆ پێنجشەممە،
مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام
پیرۆزبایی لەسەرجەم مسوڵمانانی جیهان كرد.
هەواڵ: KNN
مەشهەدانی دەڵێت
: پەیامی موحەمەد تەنیا بانگەوازێک نەبوو بۆ بەزەیی و ئاشتی، بەڵکو شۆڕشێک بوو لە
دژی نادادپەروەری و ستەمکاری، دەنگی ڕاستی و هەق بوو بەرامبەر بە ناهەقی، هەروەها ڕێگایەک
بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک کە لەسەر بنەمای دادپەروەری و سەروەری و کەرامەت بێت،
ئەوانەش ئەو پرەنسیپانەن کە دەبێت ئەمڕۆ لە عێراقی خۆشەویستمان پێیان پابەند بین بۆ
ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و وابەستەیی و هەژموونی بیانی.
دەشڵێت: ساڵیادی
لە دایک بوونی ئەو سەرکردەیەی مرۆڤایەتی لە تاریکی نەزانی هێنایە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکیی
ئیمان، لە کۆیلایەتی ستەمکارانەوە بۆ کەرامەتی ئازادی و لە دووبەرەکی و دوژمنایەتییەوە
بۆ پەیامێكی یەكانگیر.
98 جار خوێندراوەتەوە