ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی
ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشكرایكرد؛ هێزەكانیان هەڵهاتنێكی بەكۆمەڵی
نێو كامپی هۆلی تایبەت بەكەسوكاری چەكدارانی داعشی پۆچەڵكردوەتەوە.
هەواڵ:KNN
بەپێی راگەیەنراوێكی
ناوەندی ناوبراو هێزە ئەمنییەکانیان لە کەمپی هۆل، هەوڵێکی هەڵهاتنی بەکۆمەڵیان پووچەڵ
كردوەتەوە كە لەلایەن كەسوكاری داعشەكان دراوە" کە کۆی گشتییان 56 کەس بوون و بەنیازبوون ا بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی گەورەی جۆری هیۆندا
(ئینتەر) بچنە دەرەوەی كامپەكە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە بەهۆی وریایی
و هەوڵی بەردەوامی هێزەکانی ئاسایشی کەمپەکەیان، کە بە درێژایی کاتژمێر چاودێری کەمپەکە
دەکەن و دوای دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلەكە تەواوی ئەو كەسانەی لەنێو ئۆتۆمبیلەكەدا
بوون دەستبەسەرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەشە ئەمنییە تایبەتمەندەکانمان بۆ دەستپێکردنی
لێکۆڵینەوەی بەرفراوان و ئاشکراکردنی بارودۆخی ئەم ئۆپەراسیۆنە شکستخواردووە.
127 جار خوێندراوەتەوە