ساڵح موسلیم: لە ژێر گوشاری تورکیادا دیمەشق لە رێککەوتن لەگەڵ کورد دەکشێتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:56 - 03/09/2025
کوردستان
+
-

سەرۆکی پێشوی ( پەیەدە) ئاشکرای دەکات کە کشانەوەی دەوڵەتی کاتی سوریا لە رێککەوتنی یەکگرتویی نەتەوەیی، لە ژێر گوشاری تورکیادایە.

هەواڵ:KNN

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشوی( پەیەدە) لە گفتوگۆیەک لەگەڵ ڕۆژنامەی Green Left ڕایگەیاند" دەوڵەتی کاتی سوریا لە ژێر گوشاری تورکیا خەریکی کشانەوە لە ڕێککەوتنی یەکگرتویی نەتەوەییە،  ناوبراو بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەلایەن ئەو دەوڵەتەی نمایشی و هەوڵێک بۆ لەناوبردنی کەمینەکان و بەردەوام بوونی سیاسەتەکانی بەعس وەسف کرد''.

هاوسەرۆکی پێشوی (پەیەدە) جەختی لەوەکردەوە کە  هێرشی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی  سوریا بۆ سەر خەڵکی سوەیدا ، بێ متمانەیی بە حکومەتی شەرع زیادتر کردووە و وتیشی" ئەوەی کە لە سوەیدا ڕویدا هۆشدارییەکە کە ئەو ڕژیمە ناتوانێت حکومەتێکی دیمۆکراتیکی گشتگیر پێک بهێنێت و  هیچ ئایدۆلۆژیا یان ئایینێکی جگە لە ئیسلامی جەهادیان قبووڵ نییە".

ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە کە  ئەوەی کە ئێمە لە کوردستان پێکمان هێناوە دەتوانێت مۆدێلێک بۆ هەموو سوریا بێت.

موسلیم ئاشکرای کرد کە "  دەوڵەتی کاتی سوریا دانوستان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدەی لە پاریس بە بیانوی بەڕێوەچونی کۆنفڕانسی یەکگرتویی لە شاری حەسەکە هەڵوەشاندوەتەوە."

ئەو کۆنفڕانسە کە 10ی  ئازار بەڕێوە چوو، زیاتر لە 500 نوێنەر لە کورد، عەرەب، سریانی، ئاشوری ، تورکمان، ئەرمەنی کۆ کردەوە و بەیاننامەیەکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی سیستەمی دیمۆکراتیکی نەتەوەیی لەسەر بنەمای هەمەڕەنگی، هاوبەشی و یەکسانی هاوڵاتی بوون، دەرکرا.





95 جار خوێندراوەتەوە