سەرۆكی حكومەتی هەرێم و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكاو كۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 02/09/2025
کوردستان
+
-

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریکا، باس لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دەكات.

 

هەواڵ: KNN

 


ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكردەوە لە دیدارەكەی ئەمرۆ كە لەنێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا  بەڕێوەچوو،  سەرباری جەختكردنەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە، دوایین پەرەسەندنەکانی بارۆدۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لەهەریەك لە  ئەدمیراڵ کوپەر فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا   و جه‌نه‌راڵ كيڤن لامبێرد، فه‌رمانده‌ى نوێی هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیان بۆ خواستن.

 

لای خۆیەوە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

35 جار خوێندراوەتەوە