ترەمپ: ئیسرائیل ناچارە شەڕی غەزە کۆتایی پێبهێنێت

KNN : Kurdish News Network
12:52 - 02/09/2025
کوردستان
+
-

سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە کۆتایی هێنانی شەڕی نێوان ئیسرائیل وغەزە دەکات و دەڵێت" کە ئەم شەڕە زیان بە ئیسرائیل دەگەیەنێت و ناچارە کۆتایی پێبهێنێت''.

هەواڵ:KNN

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "دەیلی کالەر"ی ئەمریکی دوپاتی کردەوە کە شەڕی غەزە زیان بە ئیسرائیل دەگەیەنێت و ناچارە کۆتایی پێبهێنێت.

 ئاماژەی بەوەشکرد، تەلئەبیب بەهۆی بەردەوامی شەڕەکانی لە کەرتی گەمارۆدراو، کاریگەری وتوانای پێشوی خۆی بۆ گوشارخستنە سەر بازنەکانی سیاسی لە واشنتۆن لەدەستداوە.

دۆناڵد ترەمپ  ئاشکرای کرد کە کە ئیسرائیل دەبێت کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت، و گومانیش لەوەدا نییە کە ئەمە ئازاری ئیسرائیل دەدات".

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە ئیسرائیل لە شەڕەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام کاریگەری لەسەر جیهانی پەیوەندییە گشتییەکان بەدەست ناهێنێت و ئەوەش ئازاری دەدات.

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند" هیچ کەس زیاتر لە من کاری بۆ ئیسرائیل نەکردووە، لەوانە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ئێران کە شوێنە ناوەکییەکانیان کردە ئامانج لە کاتی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان تاران و تەلئەبیب".

لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە شەڕ لە غەزە دەستیپێکرد، لەم شەڕەدا زیاتر لە 203 هەزار فەلەستینی کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە کە زۆربەیان منداڵ و ژنن و زیاتر لە 9 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن. سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون و برسێتییەک گیانی زۆری بردووە.

71 جار خوێندراوەتەوە