لە کاتی راهێنان لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان تەقینەوەیەک روویدا کەسێک
گیانی لەدەستدا وژمارەیەک تریش برینداربوون.
هەواڵ: KNN
بە گوێرەی زانیارییەکان کەمێک پێس ئێستا لەناو بارەگای فەرماندەیی
هێزەکانی 70، لەکاتی مەشقی خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان کە سەرقاڵی
راهێنان بوون تەقینەوەیەک روویدا و خوێندكارێك گیانیلەدەستدا.
لەبارەی
رووداوەکە لیوا ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە رایگەیاند:
لە نێو بارەگای فەرماندەیی هيزەکانی 70 لەکاتی مەشق و راهێنانی سەربازی، گوللـە
"ئار بی جی"ـەک تەقیوە و لە ئەنجامدا چوار خوێندکاری سەر بە کۆلێژی سەربازی
قەلاچوالان بریندابوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
82 جار خوێندراوەتەوە