سبەی بڕیارە کۆبونەوەی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەبچێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە 4 هەفتە بوو
کۆبوونەوەکان ئەنجام نەدەدران.
هەواڵ: KNN
سبەی چوارشەممە ٣ی
ئەیلولی 2025، دوای 4 هەفتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەڕێوەدەچێت،
ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی زیاتر 4 هەفتە بوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە ئەمریکا بوو و بەو هۆیەوە کۆبونەوەکان ئەنجام نەدەدران.
بە گوێرەی خشتەی دانیشتنی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبونەوەی سبەی تەوەری یەکەم تایبەتە بە خستەروی
رێرەوی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم وبەغدا لەبەر رۆشنایی کۆبونەوەکانی ئەم دواییەی
نێوان شاندی دانوستانکار و لیژنەی هاوبەشی هەردولا لەسەر دۆسیەی داهاتی نانەوتی وهەناردنەکردنەوەی
نەوت.
برگەی دووەمیش تایبەتە
بە خستەروی پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەکانی جێبەجێ کردنی
سیستەمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری.
123 جار خوێندراوەتەوە