لەعێراق بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە بەردەوامە

KNN : Kurdish News Network
05:32 - 01/09/2025
عێراق
+
-

دادگای تاوانەكانی رەسافە لەبەغداد سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ژنێكدا سەپاند كە بازرگانی بەمرۆڤەوە كردوە.

 

هەواڵ: KNN

بەپێی راگەیەنراوێكی دادگا  لەكاتی دەستگیر كردنی ئەو تۆمەتبارە لەنێو ماڵەكەیدا منداڵێك دۆزراوەتەوە كە لەلایەن تۆمەتبارەكەوە بەبڕی نۆ ملیۆن دینار كڕاوە بۆ ئەوەی بەگرانتر بیفرۆشێتەوە .

 

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە تۆمەتبارەكەە بەپێی ماددەی 6/ یەكەم و دووەم لەیاسای نەهێشتنی بازرگانیكردن بەمرۆڤی ژمارە 28ی ساڵی 2012   لەگەڵ ئاماژەدان بە بڕگەکانی مادەی 132/2ی یاسای سزادان بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزا دراوە.

193 جار خوێندراوەتەوە