دەزگای هەواڵگری عیراق دەستگیر كردنی تۆڕێكی تیرۆریستیی سەر بەداعشی
ڕاگەیاند كە پلانیان داڕشتوە بۆ پەلاماردانی وڵاتانی ئەوروپاو بەرژەوەندییەكانی
عیراق لەدەرەوە .
هەواڵ: KNN
دەزگاكە لەراگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە" كە بەسەرپەرشتی لەگەڵ
ئەنجومەنی باڵای دادوەری توانراوە ئەندامانی تۆڕێكی تیرۆریستیی سەر بەداعش دەستگیر
بكەن كە بەرپرسیاربوون لە پارەدانی داعش و ئاودیو كردنی تیرۆریستان لەنێو وڵاتاندا.
ئاماژە بەوەشكراوە كە تۆڕە تیرۆریستیە پەیوەندیان بەچەند تۆڕێكی ترەوە
هەبوە لەوڵاتانی خۆرئاوای ئەفریقیاو بەنیازبون دەوڵەتانی ئەوروپی و بەرژەوەندییەكانی
عیراق لەدەرەوە بەئامانج بگرن.
دەستگیر كردنی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە دوای ئەوە هات
لەماوەكانی رابردودا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعیراق "نیگەرانیی" خۆی لەبارەی
جموجووڵی بەردەوام و فراوانبوونی رێکخراوەکانی داعش و قاعیدە لە ناوچەکە دەربڕی و
لەهەمان كاتیشدا هێزە سەربازییەكانی لەبەغداو ئەنبار كشانەوە.
985 جار خوێندراوەتەوە