عێراق؛ زیاتر لە 33 هەزار زیندانی ئازاد دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:51 - 02/09/2025
عێراق
+
-

 ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، ئازادکردنی زیاتر لە 33 هەزار زیندانی لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن راگەیاند

 

هەواڵ: KNN

لە بەیاننامەیەکیدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردۆتەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاندووە، لە چوار چێوەی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی لە عێراقدا و بەپیی ڕێنماییەکان و   ئەو کەسانەی کە بەپێی یاساکە  لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن ئازادکراون گەیشتووەتە ٣٣ هەزار و ٥٣٦ کەس.

 

 

سەرەتای ساڵی 2025، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زیدان، ڕێنمایی جێبەجێکردنی هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ی ساڵی 2016ی دەرکرد، کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرابو.

280 جار خوێندراوەتەوە